باخی خوا


لە بەرەبەیانێكدا لەدایكبوو. خوا پێی گوت: بەخێر بێیی. ئەویش لە وەڵامدا زەردەخەنەیەكی پێشكەش بە خوا كرد. خواش لە وەڵامی زەردەخەنەكەیدا گوڵی ئافراند. باخێكی پڕ لە گوڵی هەمەجۆر، بە ڕەنگ و بۆنی جیاوازەوە. خوا گوتی: ئەمەش باخەكەی منە، تۆش باخەوان، چاوت لە گوڵەكانم بێت.

بەڵام ئەو هیچ بەڵێنێكی بە خوا نەدا! باخەكەی بە ئارەزووی خۆی بەرێودەبرد. لە هەمووی گرنگتر بە چاوێكی یەكسان تەماشای گوڵەكانی نەدەكرد. ئەمەش بووە هۆی شێواندنی باخی خوا. خوا ویستی دووبارە باخەكەی بگرێتەوە دەست و دیسان رێكیبخاتەوە، بەڵام باخەكە وانەشێوندرابوو كە كەس بزانێت. سەرەتا خوا بڕیاریدا باخەكەی تێكبدات و باخێكی نوێ ئاوا بكات. پێش ئەوەی خوا بڕیارەكەی جێبەجێ بكات، بە دڵسۆزییەوە چاوێكی بە ناو باخەكەدا گێڕا، هێشتا كۆمەڵێك گوڵی جوان و تازەپێگەیشتوو لە ناو وێرانەكانی باخەكەدا بەدی دەكران. بە بینینی گوڵەكان لە بڕیارەكەی پاشگەز بووەوە! وای بەباش زانی چاوەڕوان بێت، بەڵكو باخەوانەكە بێتە سەر عەقڵ و هەوڵی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی باخەكە بدات. بەڵام هەرگیز كۆتای بە چاوەڕوانییەكەی خوا نەهات. باخەوانیش وەكوو پێشان بەردەوامبوو لە سەر بەزمەكی خۆی.!!!


ئازاد ئەرگۆشی
12\12\2017

شرۆڤەیەك بنووسە