ئەرگۆش
یه‌كێكه له بلۆكه‌كانی[1] سه‌ربه هۆزی مزووری باڵا، كه سنووری ئه‌و هۆزه له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تری وه‌كو (گه‌ردی، هه‌ركی بنه‌جی، ڕێكانی) له‌سه‌ر سنووری (عێراق و توركیا) له‌یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه و، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی فیدراسیۆنی بارزان. ئه‌رگۆش جگه له سه‌نته‌ری گوند، كه له چوار گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی پێكهاتووه به‌ناوه‌كانی (گه‌وه‌رگێ، داركێرێ، مه‌زرێ، ناوبه‌ندێ)، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی (ماواتا، گڵاڵنه، ئاكیكا، زیلان، گه‌لیێ بارانی، بزینا و ...ئیدی) له خۆده‌گرێت.
ناوی ئه‌رگۆش له چیه‌وه هاتووه؟
له‌باره‌ی ناوی ئه‌رگۆش و هۆكاره‌كانی ناولێنانی بیر و ڕای جیاواز هه‌ن، كه به بڕوای هەندێکیان، له (القوش-الكوشی) هاتووه، كه وشه‌یه‌كی توركیه و به مانای باڵنده دێت،
تێڕوانینێكی تر له‌باره‌ی ناوه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش بۆ به‌كارهێنانی مه‌سیحیه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و پێیان وایه بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕی مه‌سیحیه‌كان له گونده‌كه، خه‌ڵكانێكی سه‌ر به‌و ئایینه،
یان له‌و گونده ژیاون یانیش پێیدا ڕه‌تبوون و چاره‌نووسیان كه‌وتۆته ئه‌رگۆش و بۆ خۆشیان پێیان گوتووه (ئه‌ربه‌گوش)،
به وردبوونه‌وه له پێكهاته‌ی ناوه‌كه و جیاكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی و به‌راوردكردنی به زمانی سریانی (ئه‌ربه) به‌واتای (چوار) و (گوش)یش به واتای (گۆشه) دێتن،
تاكو ئێستاش گونده‌كه له چوار ویجاخی سه‌ره‌كی پێكدێت كه بریتین له (خازی، گه‌وه‌رگی، مام شاری، مام شه‌ڕه‌فی)،
به‌كارهێنانی ژماره‌ی (ئه‌ربه) له‌سه‌ره‌تای وشه‌كه هه‌م بۆ ویجاخه‌كانی و هه‌میش بۆ هه‌ڵكه‌وته‌ی گونده‌كه كه ده‌وره‌دراوه به شاخی به‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه (ئه‌ربه‌گوش) ناونانێكی سه‌رنج ڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت.
نووسراوی هاوچه‌رخ له‌باره‌ی ناوی گوندی ئه‌رگۆش دوو كتێبن به‌ناونیشانی (ئه‌و شه‌هیدانه‌ی پشوویه‌كیان نه‌دا) له نووسینی (د. مه‌تین فازڵ ئه‌رگۆشی) و (ئه‌رگۆش له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عوسمانی و به‌ریتانی دا (1831-1947) له نووسینی (بژار عوسمان ئه‌حمه‌د و ڕۆژ عه‌بدوڵڵا عادل)،
له یه‌كێكیاندا به پشت به‌ستن به ناوی (اربیل و اكری) مانای ناوی ئه‌رگۆش بۆ (وڵاتی گۆشه) یان (خاكی گۆشه) گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌ی دووه‌م باوه‌ڕی وایه ئه‌رگۆش به‌مانای (وڵاتی باڵنده‌كان یان خاكی گۆشه‌دار) دێتن.
پێناسه و ڕوونكردنه‌وه‌ی تر له‌باره‌ی ناوی گوندی ئه‌رگۆش هه‌ن، ئه‌وانیش بۆچوونێكه و پێی وایه (ئه‌رگۆش) له (هه‌رگۆش)ه‌وه هاتووه، به جیاكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی (هه‌ر) و (گۆش)،
كه به‌مانای به‌رده‌وام له‌نێو گۆشه‌دا دێت، كه بۆ خۆشی پێگه جوگرافیه‌كه‌ی وا هه‌ڵكه‌وتووه، تێبینیه‌كی له جێی خۆیدایه. لایه‌نه‌گرانی ئه‌و بۆچوونه دوورتر ده‌ڕۆن و پێیان وایه پێشتر به گونده‌كه گوتراوه (هه‌ربوش)،
كه گوندێك بووه به‌هۆی ئاو و كانیاوی زۆر ژماره‌ی دانیشتوانی له‌به‌رزی دابووه و خه‌ڵكێكی زۆریش وه‌كو ڕێڕه‌وێكی بازرگانی پێیدا تێپه‌ڕیون و سه‌ردانیان كردووه و ماونه‌ته‌وه،
بۆیه به به‌رده‌وامی تژی خه‌ڵك و پڕ له دانیشتوان بووه، ئه‌م ڕایه‌ش پشتی به‌ستووه به هۆنراوه‌یه‌كی فۆلكلۆری گونده‌كه كه ده‌ڵێت: (دێ جابێ بەنە هەرگوشە.. هەوارێ بەنە هەرگوش.. دێ بلا رابن قەومێ بوشە).
واتای هۆنراوه‌كه زۆر ڕوونه كه تێیدا داواده‌كرێت هاوار بۆ گوندی هه‌رگۆش ببه‌ن، چونكه ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره تا به‌هاناتان بێت و پاڵپشتیتان بكه‌ن.
له‌باره‌ی گۆڕینیشی بۆ (هه‌رگوش) هه‌مان بۆچوون پێی وایه ده‌وره‌درانی گونده‌كه به شاخی به‌رز ناوه‌كه‌ی له (هه‌ربوش) بۆ (هه‌رگوش) گۆڕیوه و پاش هاتنی ئیسلام و زاڵبوونی زمانی عەرەبی لە نووسین پیتی (هـ)، له تۆماره‌كاندا په‌ڕیوه و بۆته (أ) به‌م شێوه‌یه بۆ (ئه‌رگۆش) گۆڕدراوه و ئێستاش له‌نێو خه‌ڵكیدا به (ئه‌رگۆش) به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ئه‌رگۆش
له ڕووی جوگرافیه‌وه گوندی ئەرگۆش دەکەوێتە باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان-عێراق و سه‌رسنووری (عێراق- توركیا) واته سنووری دوو به‌شی جیاكراوه‌ی باشوور و باكووری كوردستانی گرتووه و كه‌وتۆته دامێنی چیای گۆڤه‌ند و،
یه‌كێكه له گونده‌كانی ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆری سه‌ر به پارێزگای هەولێر و، نزیکەی 170کم لە سەنتەری پارێزگاوه دووره.
سنووری گوندی ئەرگۆش به شاخی به‌رز ده‌وره‌دراوه، لە باکووری شاخی چارچەلی هەرکیان هه‌ڵكه‌وتووه، لە ڕوژهەڵاتەوە شاخی گۆڤەند و، لە ڕۆژئاواشی چیای هوکل و باشووری گوندیش شاخی سەخنگێل و، باشووری ڕوژئاوا شاخی گارە هه‌ن.
هه‌رچه‌نده گوندی ئه‌رگۆش به‌شێكه له گونده‌كانی هۆزی مزووری باڵا، به‌ڵام پێگه جوگرافیه‌كه‌ی له گه‌لێك هۆزی تری ناوچه‌كه‌ی نزیك كردۆته‌وه، له باكووریه‌وه هۆزی هه‌ركی بنه‌جی و گونده‌كانی (در و ناوچەلێ و ئەودێل و...ئیدی) هه‌ن،
له ڕۆژهه‌ڵاتیشی هۆزی گه‌ردی و گونده‌كانی (کەلێت و گرانە و ریباروک و ...ئیدی) سه‌ر به‌و عه‌شیره‌ته بوونیان هه‌یه، باشووری ڕوژئاواشی گوندەکانی (سلور و سومێ و ڕەوین و تیێ و شیوێ و ...ئیدی) سەر بە عەشیرەتی مزوری باڵا هه‌ڵكه‌وتوون،
هه‌رچی په‌یوه‌ندی به هۆزی (ڕێكان)یه‌وه هه‌یه، گوندی مێزێ نزیكترین گوندی ئه‌و هۆزه‌یه له گوندی ئه‌رگۆش.
له‌ڕووی ئه‌سترۆنۆمیه‌وه، گوندی ئه‌رگۆش دەکەوێتە سەر هێڵی درێژی 44.1793 و، هێڵی پانی
37.1350
(
لە بەشی جوگرافیای ئەرگۆش سەیری نەخشە بکە
).
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ڕووی تۆبۆگرافیاوه ناوچه‌یه‌كی شاخاویه و زستانی سارد و هاوینی مامناوه‌نده.

















ئه‌رگۆش له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد
په‌یوه‌ندیه‌كانی گوندی ئه‌رگۆش له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد، توندوتۆڵ و دێرینه. له هه‌ناوی خۆیدا ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بۆ ته‌واوی كوردستان هه‌ڵگرتووه. خه‌ڵكی ئه‌و گونده هه‌رچه‌نده ئاشنابوونه به چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بۆ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی تێده‌كۆشن، به‌ڵام سڵیان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له پێناو هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانیان ده‌بنه قوربانی یان توشی ئاواره‌یی و ده‌رده‌سه‌ری و ماڵ سووتان و وێرانكاری ده‌بنه‌وه،
بۆیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌رهاوێشته و په‌رچه‌كرداره‌كانی به‌دوای خه‌ونه‌كانیاندا ڕۆیشتوون، له‌م چوارچێوه‌یه چه‌ندان شه‌هیدیان داوه.
له سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان 1931-1933 خه‌ڵكی گوند په‌یوه‌ندیان به شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی بارزانه‌وه كردووه و به كاره‌كته‌ری جیاواز ڕۆڵیان تێدا گێڕاوه، دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی دووه‌می بارزانی 1943-1945 هه‌ڵده‌گیرسێت،
ڕۆڵی ئه‌رگۆشیه‌كان كاراتر ده‌رده‌كه‌وێت و له چوارچێوه‌ی داستان و قاره‌مانه‌تیه‌كانی ئه‌و شۆڕشه‌دا قوربانیشیانداوه، سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) له كتابه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد)،
چاپی (2012) به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه (115) كاتێك باس له شه‌ڕی (مه‌یدانداری مه‌زنێ 1943) ده‌كات به‌م شێوه‌یه وه‌سفی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌رگۆشی ده‌كات و ده‌نووسێت "زه‌حمه‌ته بتوانی بڵێی كێ ئازاتر بوو، چونكه هه‌موویان به‌جۆرێكی بێ وێنه هه‌ڵمه‌تیان ده‌بردوو كه‌س گوێی نه‌ده‌دایه قوربانیدان، له پێشمه‌رگه (حاجی حه‌یده‌ر ئه‌رگۆشی و سه‌عید عه‌بدولوه‌هاب ئه‌رگۆشی و ...ئیدی) برینداربوون و،
له چوارچێوه‌ی شۆڕشه‌كه‌ش (محه‌مه‌د ساڵح سنجۆ) شه‌هید ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی به بۆردومانكردنی گونده‌كانی سنووری (بارزان)ی كرد، له بۆردومانی گوندی ئه‌رگۆش ته‌نیا (8) كه‌س له خانه‌واده‌ی (مسته‌فا عه‌لی ئه‌رگۆشی) شه‌هید بوون.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1945 خه‌ڵكێكی زۆر له بارزانیه‌كان ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بن، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی گوند به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌چن و به‌شێكیشیان له چیایه‌كانی سنووره‌كه وه‌كو (ئه‌شقی) ده‌مێننه‌وه، هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وێڕای برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كۆمار و گیان له ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێكیان (محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی) له پڕۆسه‌ی به‌رگری له كۆمار شه‌هید ده‌بێت.
ڕێڕه‌وی مێژوویی ئاراس كه مه‌لا مسته‌فا بارزانی (1903-1979) له‌گه‌ڵ زیاتر له (500) پێشمه‌رگه له (گوندی ئه‌رگۆش) به‌رنامه‌ی بۆ داڕشت و بڕیاری بڕینی دا، به به‌شداری (30) پێشمه‌رگه‌ی ئه‌رگۆشی ئه‌نجامدرا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ نیشتمان له ساڵی 1959 و هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی (1961) ئه‌رگۆشیه‌كان به‌شداری كارایان له داستان و قاره‌مانه‌تیه‌كانیدا كردووە و له شه‌ڕه‌كانی (پیرس 1961) به ژماره‌ی جیاواز كه زیاتر له (100) كه‌س ده‌بوون ڕۆڵیان تێدا هه‌بوو.
كاتێك شۆڕشی ئه‌یلوول درێژه‌ی كێشا و به‌رده‌وام بوو، به‌شداری ئه‌رگۆشیه‌كانیش چالاكتر ده‌ركه‌وت و یه‌كه‌مین شه‌هیدیان له‌و شۆڕشه (فه‌تاح عومه‌ر جه‌میل) ده‌بێت كه له ساڵی 1963 له شه‌ڕی چامه شه‌هید بوو و هه‌ریه‌كه له (خه‌لیل ڕه‌شید ئه‌رگۆشی و عه‌لی ساڵح ماواتی)یش له ساڵی 1975 شه‌هید بوون.
له شۆڕشی گوڵانی 1976-1991 ئه‌رگۆشیه‌كان به هێزی تایبه‌ت به خۆیان به‌شداریان له‌و شۆڕشه‌دا كرد، له هه‌مانكاتدا گوندی ئه‌رگۆش كه له‌نێوان ساڵانی (1980-1988) ناوچه‌ی ئازادكرا‌و بوو، ببووه شوێن و جێگه و مه‌نزڵگه‌یه‌كی ئارامی پێشمه‌رگه‌كان. له به‌رامبه‌ر ڕۆڵیان له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد و وه‌كو به‌شێك له میلله‌تی بارزان له ساڵی (1983) (99) كه‌س له گوندی ئه‌رگۆش به‌ر شاڵاوی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان كه‌وتن
(
ئەنفالکراوەکانی ئەرگۆش
).
به‌ڕێوه‌بردنی گوند
ئه‌رگۆش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی چوار ويجاخ ياخود (گه‌ڕه‌ك) و (18) به‌ره‌باب دروستبووه، كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نێك كه له نوێنه‌رى (ويجاخ)ه‌كان به‌ناونيشانى (وه‌كيل) و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ى (به‌ره‌باب) كه هه‌ندێك ويجاخ چوار و هه‌ندێكيان پێنج به‌ڕێوه‌ده‌برا.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى كه باسى لێوه‌كرابه‌ر له‌وه‌ی گوندی ئه‌رگۆش له ساڵی 1978 به‌ر شاڵاوی ڕاگواستن بكه‌وێت له كاردابوو، ئاغاى هه‌ڵده‌بژارد و بۆ هه‌ر بڕيارێكى په‌يوه‌ست به گوند دواى ده‌نگدان و گفتوگۆ له‌نێو ئه‌نجومه‌ن بڕيارى له‌سه‌ر دراوه و گۆڕينى ئاغاش له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌ن خۆيى بووه، جگه له ئه‌نجومه‌ن چه‌ند پۆستێكى تر له ئه‌رگۆش هه‌بوون:-
- ئاغا: كارى به‌ڕێوه‌بردنى گوندبووه و ده‌سته‌ڵاتى يه‌كه‌مى گونديش له‌لايى ئه‌و بووه، به‌ڵام كاتێك ده‌بووه بريار ماڵخێ بڕياره‌كانى يه‌كلايى ده‌كرده‌وه.
- ماڵخێ: واته خاوه‌ن، (سه‌روه‌گر)ی ماڵ، به‌ڵام ماڵخێ له ئه‌رگۆش سه‌رپه‌رشتيارى گوندى ئه‌رگۆش بووه، (ڕۆڵى قازى) بينيوه، بۆ هه‌ر بڕيارێك پێويست بوو ماڵخێ ئاماده‌بێت، هه‌ر بريارێك ماڵخێى له‌گه‌ڵبوايه ئه‌وه به‌لاى ئه‌ودا ده‌شكايه‌وه.
- وه‌كيل ويجاخ: كارى ويجاخى به‌ڕێوه‌ده‌برد.
- باب: كاره‌كانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆى ڕاده‌په‌ڕاندن.
- گزير: ئيش و كار له‌لايه‌ن گزيره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران، ڕۆڵى ئاگارداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك بوووه، بۆ هه‌موو شتێكى په‌يوه‌ست به گوند.
پڕۆسه‌ی خوێندن له گوندی ئه‌رگۆش
خه‌ڵكی گوندی ئه‌رگۆش له دێر زه‌مانه‌وه به‌هۆی مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خوێندن و نووسیندا هه‌بووه، به‌ڵام به گه‌یشتنی خوێندنی مه‌ده‌نی و كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین قوتابخانه له ساڵی 1954 خوێنده‌واری زیاتر تێیدا بڵاوبووه‌وه.
له ساڵی خوێندنی 1954-1955 یه‌كه‌مین ده‌سته‌ی قوتابیان له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌رگۆش له ناو گوندی ئه‌رگۆش كه له (39) قوتابی بوون ده‌ستیان به خوێندن كرد، له‌نێو قوتابیه‌كان (11) كچ هه‌بوون. بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوتابیانی كچ له قوتابخانه‌كه‌دا نیشانه‌ی بایه‌خی پڕۆسه‌كه بووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گوند و گرنگی و بایه‌خی زانست و زانیاری بوو لایان.
له قوتابخانه‌ی گوندی ئه‌رگۆش قوتابیان تا پۆلی (6)ی سه‌ره‌تایی ده‌یانخوێند، بۆ ته‌واوكردنی پۆله‌كانی تری ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیش ده‌بوایه سه‌ردانی (مێرگه‌سۆر) یان (قه‌زای ڕواندز) بكه‌ن، به‌ڵام هێرشی به‌رده‌وامی سووپای عێراق بۆ سه‌ر كوردستان به‌تایبه‌ت له‌نێوان ساڵانی (1961-1970) هه‌م به‌ربه‌ستی بۆ به‌رده‌وامی خوێندن له قوتابخانه‌ی گوند دروست ده‌كرد، هه‌میش بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه ده‌یان ویست درێژه به‌خوێندن بده‌ن، چونكه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه له‌لایه‌ك پڕۆسه‌ی خوێندنی له گوند ڕاده‌گرت و له‌لایه‌كی تریش كه‌شێكی نائارامی ده‌خولقاند قوتابیان نه‌یانده‌توانی به ئاسانی بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیان تێدایه.
له دوای ڕێككه‌وتنی 11ی ئاداری 1970 كه‌شێكی ئارام بۆ به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌ی گوندی ئه‌رگۆش دروست بوو، ئه‌م كه‌شه‌ش تاوه‌كو هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كانی نێوان 1974-1975 به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به ڕاگواستنی گوندی ئه‌رگۆش له ساڵی 1978 بۆ كۆمه‌ڵگای هه‌ریر و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆریان بۆ (توركیا و ئێران) كه‌ڕه‌تێكی تر خوێندن له قوتابخانه‌كه وه‌ستا، له ساڵانی شه‌ڕی عێراق-ئێران (1980-1988) جارێكی تر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی گوندی ئه‌رگۆش، گونده‌كه‌یان ئاوه‌دانكرایه‌وه، پڕۆسه‌ی خوێندن له نێو سروشتێكی كراوه و له ژینگه‌یه‌كی دوور له سیسته‌می حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و هێزی پێشمه‌رگه، كه به ناوچه‌ی ئازادكرا‌و ناسرابوو درێژه پێدرایه‌وه، به‌ڵام شاڵاوی ئه‌نفاله‌كانی ساڵی 1988 كه ڕژێمی ئه‌و كاتی عێراق ده‌ستی پێكرد، پڕۆسه‌كه‌ی په‌كخسته‌وه و تاكو ئێستاش به داخراوی ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌رگۆشیه‌كان له‌و شوێنانه‌ی تێیدا ئاواره‌بووینه سوودیان له ده‌رفه‌تی خوێندن وه‌رنه‌گرتبێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ گه‌یشتیان به شوێنی دووه‌می ژیانیان ده‌ستیان به خوێندن كردۆته‌وه و ئێستا له‌نێو گوندا ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێنده‌واریان نییه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
سەرچاوەکان
- هۆزی مزووری باڵا كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر و به‌شێكن له فیدراسیۆنی بارزان، له (5) بلۆك پێكدێت و هه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند گوندێكك له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو بلۆكه‌كانی: ئه‌رگۆش: كه له گونده‌كانی (گڵاڵنه، ئاكیكا، ماواتا، ئه‌رگۆش، گه‌لی بزینیا، گه‌لی بارانی، هتد...) پێكدێت و، له‌لایه‌ن گوندی ئه‌رگۆشه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت. بلۆكی به‌نان: كه له گونده‌كانی (به‌نان، شیوێ، سلۆر، ره‌وین، سۆمێ و هتد...) پێكدێت و، له‌لایه‌ن (به‌نانی و شیوی)یه‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا. بلۆكی مێرۆز: كه له گونده‌كانی (توێ، به‌ركه‌ل، مێرۆز، كوڕان، پاڵانا، بژیێ و هتد....) پێكدێت و له‌لایه‌ن گوندی (مێرۆز) سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بلۆكه ده‌كرا. بلۆكی وڵاتی: له گونده‌كانی (ئێدلب، ستۆپێ، سێلكێ، پێندرۆ، دێزۆ، سپیندارا، موكا و هتد....) پێكده‌هات و، ئێستا له لایه‌ن (سێلكی)یه‌كانه‌وه سه‌ركردایه‌تیان ده‌كرێت. بلۆكی وڵات ژێری: كه له گونده‌كانی (شنگێل، بێكۆڵ، سلێر، داویتكا، شیوكێ، سه‌روكانی، ئه‌ردێل، هه‌له‌وین، ئاوه‌دوور، هیزا، وه‌ربه‌خ، موسه‌كا، سه‌ندی، تێلێ و هتد...) كه له‌لایه‌ن گوندی (بێكۆڵ) سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بلۆكه ده‌كرا. (هاشم تاهر ئه‌رگۆشی، دیمانه، 17/3/2016).
- د.مەتین فازل ئەرگوشی، ئەوشەهیدانەی پشوویەکیان نەدا، ناوەندی فێربون سالی 2020
- بژار عوسمان و ڕوژعبدالله لە پەرتوکی، ئەرگوش لە چەند بەلگەنامەیەکی عوسمانی و بەریتانیدا، چاپخانەی دارا پرینتینگ (چاپی یەکەم 2020) لە لاپەرەی 35).
- د. آحمد سین‌و، الأکراد الیزیدیون فی العهد العثمانی، دمشق، 2012.
- له فه‌رهه‌نگی كانی (ئۆیجاخ) به مانانی (به‌ره‌باب، بنه‌ماڵه) هاتووه، ئه‌و (ویجاخ)ه‌ی ئه‌رگۆشیه‌كانیش دواجار هه‌مان مانا ده‌دات، چونكه له‌نێو خۆیاندا دانیشتوانی هه‌ر ویجاخێك خۆیان به ئامۆزای یه‌كتر ده‌زانن. محه‌مه‌د ساڵح پێندرۆیی، فه‌رهه‌نگی كانی كوردیا ژووری- كوردیا ناوه‌ڕاست، هه‌ولێر، 2009.
- حه‌مید ئه‌رگۆشی، دیمانه، 9/6/2014.
(هەموو مافەکان پارێزراون)