سەنعان خەمۆ ڕەشید
سەنعان خەمۆ ڕەشید، لە ساڵی 1965 لە گوندی ماواتا لەدایک بووە. لەپاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول 1961-1975، لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی سەر سنوورەکانی تورکیا- عێراق دەبن و لە ناوچە ئازادکراوەکان دەمێننەوە و لە ڕووی دارایی و مرۆییەوە هاوکاری و پاڵپشتی شۆڕشی گوڵان 1976-1991 دەکەن. شەهید لە ساڵی 1985 دەبێتە پێشمەرگە، لە ساڵی 1987 دوای ئەوەی بەرنامەیەکی هەمەلایەنە بۆ هەڵمەتێکی فراوانی سەربازی بەمەبەستی ئازادکردنی سنووری قەزای مێرگەسۆر دادەڕێژرێت، لەو هەڵمەتەدا لە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر ڕەبایەکانی سەربازانی عێراقی لە (گەرووی خەڵات) لە تەمووزی هەمان ساڵ شەهید دەبێت و تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ (دەشتی بەرازگر) و بەخاک دەسپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)