سوبحی ئەسکەندەر حاجی
سوبحی ئەسکەندەر حاجی، لە 21\7\1962 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1985 دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری لە چەندین داستان و قارەمانەتیەکان دەکات و لە ساڵی 1991 یش خانەوادەکەی لە ئاوارەیی و لە کۆمەڵگای زێوە جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە ڕاپەڕین بەشداری دەکات. هەمان ساڵ دوای گیرسانەوەی بارەگایەکەیان لە (گوندی بارزان) لەلایەن فرۆکەکانی تورکیا ئەو گوندە بۆردومان دەکرێت و (سوبحی) لە ئەنجامی بۆردومانەکە شەهید دەبێت. تەرمی شەهید لە گۆڕستانی (زولفەقار) لە شارۆچکەی هەریر بەخاک دەسپێردرێت.
شایانی باسە (ئەسکەندەر حاجی بادین)ی باوکی شەهید لە ساڵی 1983 بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان کەوتووە.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)