سیروان ساڵح مەولود
سیروان ساڵح مەولود، لە ساڵی 1967 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1988 دەبێتە پێشمەرگە و لە داستانی خواکوڕک 1988 بەشداری دەکات. دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکەش بە مەبەستی کاری سیاسی ڕوودەکاتە باشووری کوردستان و لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیردەکرێت و بەهەموو جۆرێک سزا دەدرێت و، تا ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بە بێسەروشوێن هەژمار دەکرێت.
پاش ڕاپەڕین دەگەڕێتەوە ناو خانەوادەکەیی و کەڕەتێکی تر دەبێتەوە پێشمەرگە، لە مانگی ئابی 1995 لەلایەن هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەنێوان (هەولێر-سەڵاحەدین) دەستگیردەکرێت و بێ سەروشوێن دەکرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)