عەلی ساڵح تەمەر

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 39 ساڵ
لە دایك بوون: گوندی ماواتا، 1/7/1936
کۆچکردن: زاخۆ، 1/7/1975

عەلی ساڵح تەمەر ناسراو بە (عەلی ساڵح ماواتی) لە ساڵی 1936 لە گوندی ماواتا لە دایک بووە. لە ساڵی 1954 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ساڵی 1960 دەبێتە پێشمەرگە و تا پلەی سەرپەل (بەرپرسی پۆستە)ی پێشمەرگە بەرپرسیاریەتی وەردەگرێت.
شەهید بەشداری لە شەڕەکانی شۆرشی ئەیلوول لە سنووری پارێزگای دهۆک و گەلی زاخۆ کردووە و لە ساڵی 1964 لە شەری گرکێ ئاخین بریندار دەبێت.
لە ساڵی 1975 لە نێوان زاخۆ–کانی ماسێ شەهید دەبێت.
شەهید عەلی ساڵح ماواتی یەکێک بووە لە هەڤاڵانەی (عیسا سوار) و لەو کاتەی کە عیسا سوار شەهید بوو ئەویش لەگەڵ (عەلی دێزۆیی) شەهید کراو و، تەرمەکەشیان لە (کۆرکێ بەرچیا) لە سنووری (ئامێدی) بەخاک سپێردرا.

سەرەخۆشیەک بنووسە