فەخری شوکری محەمەد

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 17 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1976
کۆچکردن: گوندی باسیا، 18/9/1993

فەخری شوکری محەمەد، لە ساڵی 1976 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1991 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لە هەمان ساڵدا دەبێتە پێشمەرگە. لە 18\9\1993 لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر بارەگایەکەیان لەسەر ڕووباری باسیای سنووری (عێراق و تورکیا) شەهید دەبێت و تەرمەکەی لە گۆڕستانی (زولفەقار) لە شارۆچکەی هەریر بەخاک دەسپێردرێت.
شایانی باسە (شوکری محەمەد یەحیا)ی باوکی و (محەمەد یەحیا)ی باپیری و (ڕەمەزان محەمەد یەحیا)ی مامی لە ساڵی 1983 بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان کەوتوون.

سەرەخۆشیەک بنووسە