محەمەدساڵح سنجۆ خۆستی پیرۆ

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 17 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1926
کۆچکردن: گوندی پێندرۆ-ناوچەی مزووری، 10/11/1943

محەمەدساڵح سنجۆ خۆستی پیرۆ، لە ساڵی 1926 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. هاوشانی (حەیدەر خەمۆ ئەرگۆشی)ی خاڵی لە ساڵی 1943 بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات، لەژێر سەرپەرشتی (شێخ محەمەد سدیق بارزانی) لە شەڕی بەناوبانگی مەیدان موریک بەشداردەبێت و لە هەمان شەڕدا لە (10\11\1943) بە سەختی برینداردەبێت. لە ڕێگای گواستنەوە گیان لەدەستدەدات و لە گۆڕستانی گوندی (پێندرۆ)ی سەر بە ناوچەی مزووری باڵا بەخاک دەسپێردرێت.
دوو لە براکانی شەهید بە ناوەکانی (پیرۆ سنجۆ خۆستی پیرۆ، خۆستی سنجۆ خۆستی پیرۆ) لە ساڵی 1983 لە شارۆچکەی هەریر بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون (خۆستی سنجۆ)ی برای یەکێکیش دەبێت لە یاوەرانی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت.
گوندی پێندرۆ-ناوچەی مزووری

سەرەخۆشیەک بنووسە