نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 20 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1967
کۆچکردن: دۆڵی باڵەیان - ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1/7/1987

نەزیر مستەفا محەمەدسەلیم، لە ساڵی 1967 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1980 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و، ڕۆڵی چالاک لە ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان دەبینێت و پلەی بەرپرسی لقی پێدەدرێت.

شەهید لەنێو ڕێکخستنەکانی پارتیدا بە کەسێکی چالاک و بوێر ناسراو بووە و دوو کەڕەت بەهۆی گواستنەوەی نووسراو و نامە نهێنیەکانی حزبی لەنێوان (یەزد و کەرەج) لەلایەن حکومەتی ئێرانیەوە دەستگیردەکرێت.

نەزیر، لە ساڵی 1986 دەبێتە پێشمەرگە، لە ساڵی 1987 لە دۆڵی باڵەیان لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت و تەرمەکەی لە گۆڕستانی (دۆڵی باڵەیان) بەخاک دەسپێردرێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە