نوری ئیسماعیل سلێمان ئلیاس

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 18 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1970
کۆچکردن: دۆڵی بالیسان- ناوچەی باڵەکایەتی، 1/7/1988

نوری ئیسماعیل سلێمان ئلیاس، لە ساڵی 1970 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1982 بەناوی نهێنی (جەنگین) پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و، بەرپرسی شانەی سەرەکی ئاگرین بووە کە ئەوکات سەربە لیژنەی ناوچەی شەقڵاوە بووە.

شەهید نووری، لەکەسە چالاک و بوێرەکانی ڕێکخستنە نهێنیەکانی ناوشاری (پارتی) ناسراو بوو. لە ساڵی 1987 لەکاتی گەڕانەوەی لە شارۆچکەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە بازگەی گەلی عەلی بەگ دەسگیر دەکرێت و (15) ڕۆژی تەواو لە بەندیخانەی شارۆچکەی خەلیفان لەژێر ئەشکەنجە و سزای توند و نامرۆڤانەی حزبی بەعس بەرگە دەگرێت، بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەک لەبارەی چالاکیەکانی و دۆست و هاوڕێیانی بدرکێنێت پاشان ئازاد دەکرێت.

لە بەرامبەر ئازایەتی و بوێریەکەی لە ساڵی 1988 لەلایەن مەکتەبی سیاسی پارتی دەمانچەیەکی بەدیاری بۆ دەنێردرێت و لە چالاکیەکانی بەردەوام دەبێت تا ساڵی 1988. لە کاتی گەڕانەوەی لە دۆڵی بالیسان، کە بە کاری نهێنی و حزبی سەردانی لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان کردبوو، لەلایەن مەفرەزەیەکی تایبەتی حکومەتی عێراقی دەسگیردەکرێت و شوێن بزردەکرێت.
شایانی باسە (ئیسماعیل سلێمان ئلیاس)ی باوکی لە ساڵی 1983 بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان کەوتووە.

سەرەخۆشیەک بنووسە