حەسەن محەمەدسەلیم عەبدولوەهاب
حەسەن محەمەدسەلیم عەبدولوەهاب لە ساڵی 1922 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە دەکات و لە شەڕەکانی بەرگری لە (کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول) بەشداری کارای دەبێت.
هەڤاڵی بارزانی دوای گەیشتنی بە یەکێتی سۆڤیەت و جێگیربوونی لەو وڵاتە درێژە بەخوێندن دەدات و بڕوانامەی دیبلۆمی پەرستاری بەدەستدەهێنێت و، ژیانی هاوسەریش لەگەڵ (گولیزار ئیبڕاهیم) پێکدەهێنێت و، لەو کەسانەش دەبێت کە هاوسەر و منداڵەکانی لەگەڵ خۆی دەگەڕێنێتەوە باشووری کوردستان. حەسەن محەمەدسەلیم لە ساڵی 1983 بەر پڕۆسەی ئەنفالی بارزانیەکان دەکەوێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)