خەلیل ڕەشید عەبدولعەزیز خەم
خەلیل ڕەشید عەبدوعەزیز خەم لە ساڵی 1955 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی خوێندن، لە ساڵی 1971 پەیوەندی بەڕیزەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکات و لە هەمان ساڵ دەبێتە پێشمەرگە.
لە ساڵی 1971 دوای بینینی خولێکی ئەندازیاری سەربازی و پوچەڵکردنەوەی مین، لەژێر سەرپەرشتی (ئیدریس بارزانی) دەبێتە ئەندام لە هێزی ئەندازیاری سەربازی و بەشداری لە چەند چالاکیەکی سەربازیش دەکات.
لە ساڵی 1975 لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی و پوچەڵکردنەوەی مینە چێندراوەکانی حکومەتی عێراقی لە (گوندی هاودیان)ی سەر بە قەزای سۆران، مینێک پێیدا دەتەقێتەوە و شەهید دەبێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)