شەفیق فەریق ئەحمەد

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 30 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1954
کۆچکردن: زێوە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 7/1/1985

شەفیق فەریق ئەحمەد، لە ساڵی 1954 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لە هەمان ساڵدا دەبێتە پیشمەرگە و یەکێک دەبێت لە ڕەسەدەکانی تۆپخانەی شۆڕش، لە سنووری (خەلیفان) و بەشداری شەڕەکانی ئەو سەردەمە دەکات. لەوانە شەڕەکانی شۆرشی ئەیلوول 1974 و شەڕەکانی شۆڕشی گوڵان، لە ناوچەی (ئاکرێ- نەهلێ).

شەهید لە مێژووی خۆیدا چەندان پلەی سیاسی و سەربازی بڕیوە لەوانە: (ئەندامی لیژنەی ناوچەی مێرگەسۆری پارتی، کارگێڕی لیژنەی ناوچەی ئاکرێ).
لە ساڵی 1985 لە بۆردمانی کۆمەڵگەی زێوە لەلایەن حکومەتی عێراقی شەهید دەبێت و تەرمەکەی لە گۆڕستانی مەلاباسەک لە کۆمەڵگای زێوە بەخاک دەسپێردرێت.
شایانی باسە (فەریق ئەحمەد محەمەد)ی باوکی لە ساڵی 1983 لە کۆمەڵگای هەریر بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان دەکەوێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە