شەریف عەبدوڵڵا میرزا
شەریف عەبدوڵڵا میرزا، لە ساڵی 1948 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و لە هەمان ساڵدا دەبێتە پێشمەرگە و چەندین پلەی سەربازی دەبڕێت و تا دەبێتە ئامر فەوج.
شەهید لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان وەکو عەدادی دۆشکە لە چەندین شەڕدا بەشداری کردووە، دواجار لە ساڵی 1983 لە ڕێگای نێوان شنۆ و زێوە دەکەوێتە نیو بۆسەی هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شەهید دەبێت و، لە گۆڕستانی (مەلاباسەک- زێوە)ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک دەسپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)