محەمەد شەریف جەمیل عەلی
محەمەد شەریف جەمیل عەلی لە ساڵی 1905 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1932 دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆرشی یەکەمی بارزان و شۆرشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری کوردستان- مهاباد بەشداری دەکات.
لە ساڵی 1947 لە شەڕەکانی بەرگری کردن لە کۆمار شەهید دەبێت و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕستانی گوندی (درۆ) لەنێوان (کانیەسپی و شنۆ)، بەخاک دەسپێردرێت. شایانی باسە (محەمەد محەمەد شەریف جەمیل)ی کوڕی شەهید لە ساڵی 1983 لە ئۆردوگای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان دەکەوێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)