مستەفا عەلی مستەفا
مستەفا عەلی مستەفا لە ساڵی 1900 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1945 لە بۆردومانی حکومەتی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر گوندی ئەرگۆش شەهید دەبێت. لە بۆردومانەکە برایەکی بەناوی (وەزیر عەلی مستەفا) و دایکی بەناوی (بەگی ئیبڕاهیم ئیسماعیل) و هاوسەری بەناوی (نەد خەلیل) و کوڕەکەی بەناوی (خەلیل مستەفا عەلی) و دوو کچی بەناوەکانی (حەماویل مستەفا عەلی و گول مستەفا عەلی) شەهید دەبن. لە هەمان بۆردومان زڕدایکی بەناوی (نەد یەحیا)ش شەهید دەبێت.
ئەم بۆردومانەی گوندی ئەرگۆش دوای کۆتایی هاتنی شۆڕشی دووەمی بارزان و پاشەکشەی هێزەکانی بارزان بۆ سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران دێت. لە هەمان گەشتدا (عەلی مستەفا)ی باوکی شەهید یاوەری شێخ ئەحمەد بارزانی و مەلا مستەفا بارزانی دەکات و دەبێتە پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە مهاباد و دواجار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیان لەدەست دەدات.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)