نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 24 ساڵ
لە دایك بوون: ئه‌رگۆش، 1/7/1958
کۆچکردن: خانێ - پیران شەهر، 17/10/1982

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1958 لە دایک بووە. دەرچووی (پەیمانگەی پیشەیی کشتوکاڵ)ە لە شاری بەغدا. لە ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکات و تا ساڵی 1980 لە شاری بەغدا دەمێنێتەوە و لە پاڵ ئەرکی خوێندنی چالاکی حزبیش ئەنجامدەدات.

لە ساڵی 1980 دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی فەرمانی پێدەکەن پەیوەندی بە سوپاوە بکات، شەهید پەیوەندیکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە هەڵدەبژێرێت و لە هەمان ساڵدا بەنهێنی خۆی دەگەیەنێتە ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی گۆڤەند و ئەرکی نووسەری هێزی پێ دەسپێردرێت.

شەهید نایف، لە 10/17/ 1982 لە شەڕی ئەلوەتانا لە (پیران شەهر-خانێ) لە پێکدادانی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید دەبێت و لە گۆرستانی مەلاباسەک لە کۆمەڵگای زێوەی سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک دەسپێردرێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە