تەحسین حاجی ساڵح خەمۆ

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 34 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1963
کۆچکردن: زێوە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1/7/1997

تەحسین حاجی ساڵح خەمۆ، ل ساڵی 1963 ل گوندی ئەرگۆش ل دایک بوو. لەساڵی 1981 سیاسەتی چەوساندنەوە و زوڵم و زۆرداری بەعس ناچاری دەکات ژیانی ئاوارەیی هەڵبژێرێت و، لە کۆمەڵگای زێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ دەبێت و لە هەمان ساڵیش دەبێتە پێشمەرگە.

لە ساڵی 1983 پیوندی ب ڕێکخستنەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکات و دبێت کادیری لیژنەی ناوچەی ئازادی لە (ئۆردوگای زێوە). بەهۆی چالاکیە ڕێکخراوەیەکانی و خۆشەویست بوونی لەنێو خەڵکدا بەردەوام دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاودێریان کردووە. لە ساڵی 1997 لە چوارچێوەی ئەو ڕەشبگیریەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر کادیرانی (پارتی) لە ژیانی ئاوارەیی گرتیە بەر (تەحسین) دەستگیر دەکرێت و لەژێر ئەشکەنجە و سزای جەستەیی دوای سێ مانگ گیان لەدەست دەدات.
شایانی باسە ئەو هەڵوێستە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆپیشاندانی جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانی لێکەوتەوە و کارە شەرمەزار و ڕیسوا کرا.

سەرەخۆشیەک بنووسە