حاجی قادر سلێمان
حاجی قادر سلێمان لە ساڵی 1941 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) دەکات و لە هەمان ساڵدا دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری لە شەڕەکانی (شۆڕشی ئەیلوول 1961-1975) لە دیارترینیان شەڕی چیای هەندرێن دەکات و، ڕۆڵی کارای لە (شۆڕشی گۆڵان 1976-1991)یشدا دەبێت. لە ساڵی 1983 لە بناری قەندیل لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) بۆ سەر بنکە و بارەگایەکانیان شەهید دەبێت و لە گۆڕستانی (دۆرێ- بارزان) لەگەڵ (21) کەس لە هاوسەنگەرانی بەخاک دەسپێردرێت.
شایەنی باسە یەکێک لە براکانی لە ساڵی 1983 لە کۆمەڵگای هەریر بە ناوی (کەریم قادر سلێمان) بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانیەکان کەوتووە.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)