زۆراب غازی باپیر غازی
زۆراب غازی باپیر غازی لە ساڵی 1951 لە گوندی ئەرگۆش چاوی بە دونیا هەڵێناوە. لە ساڵی 1965 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ساڵی 1967 دەبێتە پێشمەرگە و، چەندین پلە و بەرپرسیاریەتی سیاسی و سەربازی دەبینێت لەوانەش: لە ساڵی 1968 دەبێتە سەردەست، لە ساڵی 1985 دەبێتە کارگێڕی ڕێکخراوی (ئاراس)ی سەر بە هێزی خەبات، لە ساڵی 1988 دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراوی موسەکای هەمان هێز.
شەهید زۆراب، لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا بەشداری لە چەندین شەڕ و داستانی نەبەردی کردووە و لە ساڵی 1988 لە داستانی مێژوویی خواکوڕک وەکو ئامر بەتالیۆن بەشداری کارای دەبێت. لە 1988/9/4 لە هەمان داستان شەهید دەبێت و، تەرمەکەی لە گۆڕستانی (مەلاباسەک)ی سەربە کۆمەڵگای زێوە بەخاک دەستپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)