بارزان سەلیم ڕەشید
بارزان سەلیم ڕەشید لە 1/7/1965 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە، ژیانی ھاوسەری لەگەڵ (زینە فەق برایم غەفور) پێکھێناوە و خاوەنی (7)منداڵبوون.
بارزان سەلیم ھەر لە تەمەنی لاوێتی بوەتە پێشمەرگە (تەنزیم داخلی)، بە پێی قسەکانی ( ڕێڤین بارزان سەلیم ) کۆچکردوو یەکەم کەس بووە لەسەر دیواری قشلی ھەریر نووسیویەتی (بژی مەسعود بارزانی ، بژی کورد و کوردستان). پاش ڕاپەڕین دەستی کردووە بە کاری بازرگانی لە وڵاتی ئێرانەوە بۆ عێراق، دواتر لە ساڵی 2003 بە پلەی ملازم لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەستبەکار دەبێت ، دواجار لە 12/12/2022 لە شاری سۆران کۆچی دوایی کرد و لە هەریر بە خاك سپێردرا.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)