خەلیل ئیبڕاهیم عوسمان

دۆخی خوێندنەوە


بەشی بکە:
تەمەن: 71 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1920
کۆچکردن: ڕەزگە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1/7/1991

خەلیل ئیبڕاهیم عوسمان لە ساڵی 1920 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و لە پڕۆسەی بەرگریکردن لە کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول ڕۆڵی کارای دەبێت.

هەڤاڵی بارزانی وەکو فەرماندە و پێشمەرگە ڕۆڵی کارای لە شۆڕشی ئەیلوولدا بینیوە و لە هەڵمەتی حەرەس قەومی لە ساڵی 1963 فەرمانداریەتی بەرەی گۆڕەزی کردووە. لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول 1975 بۆ ماوەی 3 مانگ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت.

خەلیل ئیبڕاهیم، لە ساڵی 1991 لە دوای کۆڕەو ئاوارەی ئێران دەبێت و لە (گوندی ڕەزگە) گیان لەدەستدەدات و لە گۆڕستانی (مەلاباسەک- زێوە) دەنێژرێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە