قاسم سەعدی عەبدی
قاسم سەعدی عەبدی ناسراو بە (مامۆستا قاسم)، لە ساڵی 1923 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و ڕۆڵی كارای دەبێت لە بەرگریكردن لە كۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول و بەوهۆیەوە دوو كەڕەت برینداردەبێت.
مامۆستا قاسم پاش گەیشتنی بە سۆڤیەت درێژە بە خوێندن دەدات و بەشی مێژوو لە زانكۆی تاشقەند تەواو دەكات و دوای گەڕانەوەشی بۆ نیشتمان لە گوندی ئەرگۆش وەكو مامۆستا كاردەكات. بەڵام بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەكانی، حكومەتی عێراق لە پیشەكەی دووری دەخەنەوە. پاشان پەیوەندی بە كۆمپانیایەكی ڕووسی دەكات و وەكو وەرگێڕ لە كەركووك لەگەڵ كۆمپانیایەكە كاردەكات، بەڵام دەستەڵاتدارانی عێراقی بەهانەی پێدەگرن و دەستگیری دەكەن و (15) مانگی تەواو لە زیندانەكانیاندا دەهێڵدرێتەوە.
مامۆستا قاسم دوای ئازادبوونی لە بەندیخانە دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی پێشمەرگایەتی، پاش ڕێككەوتنی 11ی ئاداری 1970 كەڕەتێكی تر دەبێتەوە مامۆستا و دوای ڕاگواستنی (گوندی ئەرگۆش)یش بۆ (كۆمەڵگای هەریر) لەسەر پیشەكەی بەردەوام دەبێت، دواجار لە ساڵی 1983 لە كۆمەڵگای هەریر بەر شاڵاوی ئەنفالی بارزانییەكان دەكەوێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)