سەلیم ڕەشید شەمددین
سەلیم ڕەشید شەمددین لە ساڵی 1925 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1943 بەشداری لە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و پاش ئەوەی یاوەری بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت دەکات. دواتر دەچێتە بەر خوێندن و بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی بەدەست دەهێنێت.
هەڤاڵی بارزانی، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لە ساڵی 1959، وەکو فەرمانبەر بەناونیشانی (تێبینەری هونەری)، لە فەرمانگەی کشتوکاڵی سلێمانی دادەمەزرێت. بەڵام پاش دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول دەگەڕێتەوە سەنگەرەکان و لە بەرەی شاخی پیرس لە ناوچەی ئاکرێ درێژە بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەدات. سەلیم ڕەشید لە ساڵی 1967 لە گوندی ئەرگۆش گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی گوندەکەی بەخاک دەستپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)