شەکر داود عەبدی شەکر
شەکر داود عەبدی شەکر لە ساڵی 1920 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، شارەزایی زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی بووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە دەکات و، یەکێک دەبێت لەو پۆلیسانەی کە هاوکاری مەلامستەفای بارزانیان کردووە لە سەرخستنی شۆڕشی دووەمی بارزان و دەستبەسەرداگرتنی بنکەکانی پۆلیس و، لە هەمان شۆڕش بریندار دەبێت.
شەکر داود پاش بەشداری کردنی لە کۆماری مهاباد، هاوسەفەری بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت دەکات و، ژیانی هاوسەریش لەو وڵاتە لەگەڵ خانمێکی ئۆزبەکی لەگوندی (قەرەتەتەر) پێکدەهێنێت و (3) منداڵی بەناوەکانی (عەزیز و سینەم و خانم) لێ دەبێت. لەساڵی 1957 هەر لەهەمان گوند کۆچی دوایی دەکات و لەوێش دەنێژرێت.
خانەوادە ڕووسیەکەی (شەکر داود) بەپێی گوتەی (عەسلان شەکر داود)ی کوڕی لە ساڵی 1992 هەوڵیانداوە سەردانی کوردستان بکەن، بەڵام لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ڕێگریان لێکراوە.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)