ئەحمەد عەلی جەم
ئەحمەد عەلی جەم لە ساڵی 1895 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1932 پەیوەندی بە شۆڕشی یەکەمی بارزان دەکات و ڕۆڵی کارای لە شۆڕشەکانی (بارزان دوو و بەرگری لە کۆماری مهاباد، ڕێڕەوی ئاراس، ئەیلوول و شۆڕشی گوڵاندا) بینیوە.
ئەحمەد عەلی لە شۆڕشی گوڵان هاوکار و پاڵپشتی بەردەوامی پێشمەرگەکان بووە و، لە ساڵانی هەشتایەکانی سەدەی ڕابردوو لە گوندی ئەرگۆش دەمێنێتەوە و خەبات و بەرخودانی ڕێگەی پێنادەن ناوچە ئازادکراوەکان جێبهێڵێت. لە ساڵی 1988 پاش پڕۆسەی ئەنفال بەناچاری ئاوارەی ئێران دەبێت و دوای دە ساڵ مانەوە لەو ژیانە لە 1998/4/11 لە ئۆردوگای زێوە گیان لەدەست دەدات و لە گوڕستانی (مەلاباسەک) بەخاک دەسپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)