ئەحمەد عەلی مەحمود
ئەحمەد عەلی مەحمود لە ساڵی 1927 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و لە پڕۆسەی بەرگری لە کۆماری مهاباد و ڕێڕەوی ئاراس و شۆڕشی ئەیلوول ڕۆڵی کارای دەبێت و، لە شەڕەکانی بەرگری لە کۆماریش بریندار دەبێت.
ئەحمەد عەلی، دوای گەیشتنی بە سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئافرەتێکی سۆڤیەتی پێکدەهێنێت و لەگەڵ خۆشیان دەیانگەڕێنێتەوە باشووری کوردستان. هەر لەو گەشتەی بۆ سۆڤیەت درێژە بە خوێندن دەدت و بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی کشتوکاڵی بەدەست دەهێنێت.
هەڤاڵی بارزانی لە ساڵی 2014 لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی زولفەقار لە شارۆچکەی هەریر دەنێژرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)