جادر عەزیز عەبدولحەمید
جادر عەزیز عەبدولحەمید لە ساڵی 1924 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و لە داستان و قارەمانەتیەکانی بەرگری لە کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کارای دەبێت.
هەڤاڵی بارزانی، دوای گەیشتنی بە سۆڤیەت درێژە بە خوێندن دەدات و بڕوانامەی دیبلۆم بەدەست دەهێنێت. لە دوای گەڕانەوەشی بۆ نیشتمان لە ساڵی 1959 بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەکانی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی عێراقەوە زیندانی دەکرێت و، لە ساڵی 1983 لە کۆمەڵگای هەریر بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەوێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)