حوسێن ڕەشید شەمددین

دۆخی خوێندنەوە


تەمەن: 75 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1929
کۆچکردن: هەریر - هەولێر، 1/7/2004

حوسێن ڕەشید شەمددین لە ساڵی 1929 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. بەشداری لە پڕۆسەی بەرگری و پاراستنی کۆماری مهاباد دەکات و ڕۆڵی کاری لە شۆڕشی ئەیلوول 1961-1975 دەبێت.

هەڤاڵی بارزانی لەگەڵ هەریەک لە برایەکانی (محەمەد ئاغا ڕەشید و سەلیم ڕەشید) یاوەری مستەفا بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت دەکەن. دوای گەیشتنیشی بەو وڵاتە درێژە بە خوێندن دەدات و بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی بەدەست دەهێنێت. پاش گەڕانەوەشی بۆ نیشتمان لە ساڵی 1959 وەکو فەرمانبەر لە کارگەی ڕستن و چنین ماوەیەک لە مووسڵ و ماوەیەکیش لە هەولێر کاردەکات. بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دەست لە پیشەکەی هەڵدەگرێت و دووبارە دەگەڕێتەوەوە سەنگەرەکانی بەرگری.

هەڤاڵی بارزانی لە ساڵی 2004 لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی زولفەقار لە شارۆچکەی هەریر بەخاک دەسپێردرێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە