خۆستی سنجۆ خۆستی

دۆخی خوێندنەوە


تەمەن: 71 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1912
کۆچکردن: هەریر - هەولێر، 10/8/1983

خۆستی سنجۆ خۆستی لە ساڵی 1912 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و یاوەری بارزانی دەبێت تا گەیشتن بە یەکێتی سۆڤیەت.

خۆستی سنجۆ، یەکێک بووە لەو هەڤاڵانەی بارزانی کە دوای گەیشتنیان بە سۆڤیەت دەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان، بەڵام لە گەڕانەوەیدا لەلایەن دەستەڵاتدارانی عێراقی دەستگیر دەکرێت و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

هەڤاڵی بارزانی لە 1983/8/10 لە کۆمەڵگای هەریر لەگەڵ برایەکی بەناوی (پیرۆ سنجۆ) بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و، یەکێک لە برایەکانی تریشی بەناوی (محەمەد ساڵح سنجۆ) لە شۆڕشی دووەمی بارزان و ساڵی 1943 شەهید دەبێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە