دەروێش عومەر عەزیز

دۆخی خوێندنەوە


تەمەن: 64 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1926
کۆچکردن: زێوە - ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1/7/1990

دەروێش عومەر عەزیز لە ساڵی 1926 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و ڕۆڵی کارای لە بەرگریکردن لە کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەبێت. تەنانەت لە شەڕی کەپکی خانزاد لە (چیای ماکۆک) لە ساڵی 1974 بەسەختی بریندار دەبێت و، بەهۆی سەختی برینەکەشی گواسترایەوە بۆ دەرەوەی وڵات و چەندین جاریش بە سووکی برینداربووە.

هەڤاڵی بارزانی، دوایگەیشتنی بە سۆڤیەت، لە شاری کەسیمۆڤی مۆسکۆ پەیمانگای کشتوکاڵی دەخوێنێت و، هەر لەو وڵاتە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەرستارێکی سۆڤیەتی بەناوی (شەفیقا موراد عەلی) پێکدەهێنێت و چوار منداڵی لێدەبێت و تەواوی خانەوادەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ نیشتمان.

دەروێش عومەر لەساڵی 1990 گیان لەدەست دەدات و لە گۆڕستانی مەلاباسەک لە زێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنێژرێت.

سەرەخۆشیەک بنووسە