ڕەشید کەریم سلێمان
ڕەشید کەریم سلێمان ناسراو بە (ڕەشۆ کەریم ماواتی) لە ساڵی 1927 لە گوندی ماواتا لە دایک بووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1947 یەکێک لە یاوەرانی بارزانی دەبێت بۆ یەکێتی سۆڤیەت، لەوێدا قۆناغەکانی خوێندن سەرکەوتوانە تەواو دەکات و بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی کشتوکاڵی لە ئۆزبەکستان بەدەست دەهێنێت، ژیانی هاوسەریش لەگەڵ ئافرەتێکی سۆڤیەتی بەناوی (تاجی خان) دروست دەکات.
ڕەشۆ، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول 1961-1974 لە سنووری بادینان و قەڵادزێ ڕۆڵی کارای دەبێت. لە ساڵی 1963ش بەهۆی پەیوەندیەکانی بە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی بۆ ماوەی 4 مانگ لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستگیر دەکرێت و، بە توندترین شێوە ئازاری جەستەیی و دەروونی دەدرێت. هەڤاڵی بارزانی لە ساڵی 1976 لە (گوندی ماواتا) گیان لەدەست دەدات و بەخاک دەستپێردرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)