ڕەشید نەبی عەبدولرەحمان
دۆخی خوێندنەوە
بەشی بکە:
تەمەن: 76 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1920
کۆچکردن: شاخۆلان - هەولێر، 23/11/1996
ڕەشید نەبی عەبدولرەحمان لە ساڵی 1920 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و، بەشداری لە داستان و نەبەردیەکانی شۆڕشی ئەیلوولیش دەکات.
کاتێک بە یاوەری مستەفا بارزانی دەگاتە سۆڤیەت، ژیانی هاوسەری لەو وڵاتە پێکدەهێنێت و درێژە بە خوێندنیش دەدات تا قۆناغی ناوەندی تەواو دەکات.
ڕەشید نەبی لە 1996/11/23 لە شارۆچکەی شاخۆلانی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی ئەو شارۆچکەیەش دەنێژرێت.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)