محەمەد ڕەشید شەمددین

دۆخی خوێندنەوە


تەمەن: 88 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1923
کۆچکردن: هەولێر، 1/7/2011

محەمەد ڕەشید شەمددین ناسراو بە محەمەد ئاغا لە ساڵی 1923 لە گوندی ئەرگۆش لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و بەشداردەبێت لە کۆماری مهاباد و شۆڕشی ئەیلوول. لە ڕێڕەوە مێژوویەکەی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەتیش خۆیی و هەریەک لە برایەکانی (سەلیم ڕەشید و حوسێن ڕەشید) بەشداری دەکەن. لەبەرامبەر هەوڵ و ماندوبوونەکانی بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردی لە کۆنگرەی 13ی (پارتی دیموکراتی کوردستان) میدالیای بارزانی پێدەبەخشرێت.

هەڤاڵی بارزانی، لە ساڵی (2011) لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی زولفەقار لە شارۆچکەی هەریر نێژراوە.

سەرەخۆشیەک بنووسە