محەمەد مستەفا حەسەن

دۆخی خوێندنەوە


تەمەن: 55 ساڵ
لە دایك بوون: ئەرگۆش، 1/7/1904
کۆچکردن: سۆڤیەت، 1/7/1959

محەمەد مستەفا حەسەن لە ساڵی 1904 لە دایکبووە. لە ساڵی 1943 دوای ئەوەی لە ئەرکەکەی وەکو مەئموری بنکەی پۆلیسی سێلکێ لە ناوچەی مزوری باڵا، بنکەکەی بە چەک و تەقەمەنیەکانیەوە ڕادەستی شۆڕشگێڕان دەکات، پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات و، لە داستان و قارەمانەتیەکانی بەرگری لە (کۆماری مهاباد)یش ڕۆڵی کارای دەبێت.

هەڤاڵی بارزانی هەر لە یەکێتی سۆڤیەت کۆچی دوایی کردووە، دوای ئەوەی یاوەرانی (بارزانی) لە ساڵی (1959) دەگەڕێنەوە باوەشی وڵات، هەواڵی وەفاتی (محەمەد مستەفا) لەلایەن (مەلامستەفا)وە بە خانەوادەکەی ڕادەگەێندرێت کە ئەوکات لە (شاری سلێمانی) دەژیان.

سەرەخۆشیەک بنووسە