سەعید عەبدولوەهاب شێخ عومەر
سەعید عەبدولوەهاب شێخ عومەر ناسراوە بە سەعید عەبدولوەهاب ئەرگۆشی لە ساڵی 1918 لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە. ساڵی 1943 بەشداریی لە شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە، وە لە پاراستنی کۆماری مهاباد ڕۆڵی کارای هەبووە و لە یەکێک لە شەڕەکان برینداربووە. بەر لەوەی برینەکەی چاک ببێتەوە لە ڕێڕەوە مەزنەکەی ئاراس 1947 هاوسەفەری بارزانی بووە.
لە سۆڤیەت لە زانکۆی تاشکەند بەشی جوگرافیای خوێندووە. ساڵی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زانکۆی بەغدا وانەی جوگرافیای گوتۆتەوە، ساڵی 1961 لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بەغدای جێهێشتوو گەڕاوەتەوە لای بارزانی و چەکی هەڵگرتووە و وەکو پێشمەرگە و فەرماندەیەک ڕۆڵی کارای لەو شۆڕشەدا گێڕاوە. لە ڕۆژی 2001/6/18 لە تەمەنی 93 ساڵیدا لە شاروچکەی پیرمام کۆچی دوایی کرد.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)