زێڕو عەزیز عەبدولحەمید فەقئەحمەد
زێڕو عەزیز عەبدولحەمید فەقئەحمەد لە ساڵی 1915 لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە. لە ساڵی 1943 پەیوەندی بە شۆڕشی دووەمی بارزانەوە دەکات. بەشدار دەبێت لە شەڕەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان و بەرگری لە کۆماری مهاباد.
(زێڕۆ عەزیز) یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی بارزانی کە دوای مانەوەیان بۆ شەش مانگ لە یەکێتی سۆڤیەت گەڕانەوە کوردستان. پاش چەندین ساڵ لە ئەشقیاتی لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە دەستگیر دەکرێت و (3) ساڵی تەواو بە تۆمەتی بەشداریکردن لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد زیندانی دەبێت. پاش ئازادکردنیشی لە ساڵی 1959 لە ئەرگۆش کۆچی دوای دەکات.
سەرەخۆشیەک بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)