نموونەیێك لە هەندێ وشەی زاراوەی ئەرگۆش
باڵگە – بالیف- سەرین
باڵوڵە – لولدان
بلەمەعنا – عەیب نەبیت
پێدا – خارتر- خوارتر
پێهەل – سەرتر- سەروتر
پەچ – ژن
ترارک – قاپ
تێلکە – وەکی جەنتەکێ دانە پشتا خۆ- پشتەکۆڵ
تەبەرک – بورێ کچکە – تەوری بچووک
چراسینگ – رووناهیەکا کێم – ڕووناکیەکی کەم
چیچ – مێر - مێرد
حت – ژن
خویس – تەمبەڵ
داخرێفە – درێژ بکە
راژێرک – دۆشەکەکا تەنک ب دەستی چێدکرن – دۆشەکێکی بچووک
رێتک – نانێ سەر سێلکێ – نانی سەر سێل
زیخ – زیرەک
سەرشوک – حەمام
قرش و قەوان – گلێش زبڵ
قەدەریسک – ل وەریسی کچکەترە – لە گوریس بچووکتر
قەڵاهێچک – پارچەدارەکێ کچکەیە بۆ چنینێ بکار تێت
کمباخ – وێران
کەوچک – ملاک
گرار – خواردن
گولپیتک – لوتکە
لەبێ – بەلێ
لەوساتە – خەبەری تەیە-
هستیک – شەفرا نان پاتنێ
هێچک – پارچەدارەک ب سەرێ وەریسەکیوە بۆ قایم کرنا وەریسی
هەڕمی – پیس
هەشک – سەرێ دارێ
وەکەوتی – جیەکێ راست – شوێنێکی ڕاست
ئاخلێوە – کۆتاییا زستانێ و سەرەتایا بهارێ گیا سەرێ خو تینیتە دەرێ، وەختێ حەیوان دەوێ خۆ بو دبەت لێوێت و دبیتە ئاخ - خاکەلێوە
ئاڵف - هەر خواردنێک کە بە مەڕوماڵات دەدرێت
کولینک - پارچە تەختە شتیان لەسەر دادەنا
سەرچاوەی زانیاریەکان: عەونی سالح مستەفا
شرۆڤەیەك بنووسە
(هەموو مافەکان پارێزراون)